ناس کورد-
کەشناسی عێراق پێشبینى روودانى لافاو دەکات لەناوچە سنورییەکانى پێنج پارێزگاى عێراق و هەرێمى کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی (14-11-2022) عێراق و هەرێمى کوردستان لە رۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممە دەکەونە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە کە لەئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سور و دەریاى ناوەڕاستەوە دروستدەبێت و دەبێتە هۆى باران بارین و هەورە بروسکە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەرى روودانى لافاو هەیە لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاکانى "هەولێر، سلێمانى، میسان، کوت، دیالە".