ناس کورد-
قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن ئاگاداری هاووڵاتیانی قەزاکە دەکاتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە یەکەم بەشی نەوتی سپی لە قەزاکە دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن (دووشەممە 14-11-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری دانیشتووانی خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (16-11-2022) یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆ قەزای پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتیانی خۆشەویستدا دابەش دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە کارتی سوتەمەنی ( پێنجوێن کۆدی 283) و کۆپی ناسنامە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تری فەرمی نەوتەکە دەدرێت بە هاووڵاتیان.
2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان بڕی نەوتەکەیش (200) لیترە.
3-ب ەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.
قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات تەنها لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیز بکەن.