گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسنورى سلێمانى

کۆمەڵە زانیارى نوێ لەبارەى هێرشى ئێران بۆ بارەگاکانى ئاشکرادەکات

2022.11.14 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵە زانیارى نوێ لەبارەى هێرشى ئێران بۆ بارەگاکانى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، بارەگاى سەرکردایەتییان لە بانە گەورە لە سلێمانی لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکراوە و زیانى گیانى نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کۆمەڵە (14-11-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، "لەو بۆردومانەدا زەرەر و زیان بەر چەندین بینا و خانوو كەوت، بەڵام بەهۆی ئامادەكاریی هێزەكانمان هیچ زەرەر و زیانێكی گیانیمان نەبووە و هەموو هاوڕێیانمان سەلامەتن".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیاندنی سكرتاریەت بە بۆنەی بۆردومانكردنی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە لە بانە گەورە

 

خەڵكی خەباتكاری كوردستان

 

كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 23ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی ناوەندی سەركردایەتی لە بانە گەورە لە ناوچەی سلێمانی لەڕێگەی چەندین دڕِۆنی خۆتەقێنی هێزەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆردومان كرا.

 

لەو بۆردومانەدا زەرەر و زیان بەر چەندین بینا و خانوو كەوت، بەڵام بەهۆی ئامادەكاریی هێزەكانمان هیچ زەرەر و زیانێكی گیانیمان نەبووە و هەموو هاوڕێیانمان سڵامەتن.

 

مەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران

 

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

9ی خەزەڵوەری 1401 – 14ی نۆڤامبری 2022