گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکەم هەڵوێست لەهەرێمەوە لەسەر هێرشەکانى ئێران

2022.11.14 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێست لەهەرێمەوە لەسەر هێرشەکانى ئێران

ناس کورد-

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئیدانەى هێرشەکانى ئێرانى کرد بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى لە مەراسیمى ئه‌نیستیتۆتی داهێنان و نوێگه‌ریی كوردستان وتى "بەداخەوە ئەم بەیانییە دیسان جارێكی تر بیستمان كە شاری كۆیە و زڕگوێز بەر شاڵاو و پەلاماری موشەكەكان كەوتوون و هەندێك شەهید و برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان".

 

وتیشى "ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە و پێشێلكردنی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین".

 

سەرلەبەیانى (14-11-2022) ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی کرد.    

  

زیاتر بخوێنەرەوە؛ بەپەلە؛ ئێران بۆردومانی ناوچەیەکی سلێمانی دەکات  

  

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.  

  

لاى خۆیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.