کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – سابیر عەبدوڵڵا سوپای تورکیا لە گوندەکانی سنوری برادۆست، پێشڕەوی کردووە و دوو شوانکاری دەستگیرکردووە، قائیممقامی سۆرانیش پشتڕاستی دەکاتەوە. . کرمانج عیزەت قایمقامی قەزای سۆران، بە پەیامنێری ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی سیدەکان چووەتە ناو گوندی سیرۆس و خەلیفان و ئەو دوو هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە." . قایمقامی قەزای سۆران وتی: " لە هاتنە ناو گوندەکانی سنوری برادۆست سوپای تورکیا پرسی بەکەس نەکردووە و ئیمە ئاگاداری ئەوە نین، بەڵام لە هەوڵداین بۆ ئازاد کردنی ئەو دوو هاوڵاتییە." . کرمانج عیزەت ئاماژەی بەوەشکرد، "پێناچێ سوپای تورکیا بۆ مانەوە لە ناو گوندەکە هاتبن بەڵکو زیاتر مەبەستیان ئۆپەراسیۆنە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە." .