ناس کورد-
سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، هێرشەکانی دەستپێکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران (دووشەممە 14-11-2022) بڵاویکردەوە، "سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هێرشی تۆپ و مووشەکیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گروپە جوداخوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردووەتەوە."
ئەو بڵاوکراوەیە لەکاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 14-11-2022، ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی کرد.
ئەو ئاژانسە ئێرانییە لەزاری سەرچاوەیەکی سوپای پاسداران دەڵێت، "بەردەوامبوونی هێرشەکان بەندە بە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو حزبانە."