گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات

2022.11.14 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات

ناس کورد-

لەدوای بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێران لە کۆیە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 14-11-2022، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، ئەوەش لەدوای بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ ژمارەی قوربانییانی بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر کۆیە ئاشکرا کرا

 

 

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە بۆردومانەکەی بەیانیی ئەمڕۆی کۆیەدا، تائێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون.   

 

جگە لە حزبی دیموکرات لە کۆیە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زڕگوێز لە سلێمانی لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکران.  

 

ناس کورد زانیویەتی، تا ئێستا 10 درۆنی خۆکوژ بە بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆرشگێردا تەقیونەتەوە.  

 

بەرپرسێکی کۆمەڵە بە "ناس کورد"ی وت، "هەندێک جار ئێران هێرشەکانی لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدەدات، درۆنەکان لە ئێرانەوە دێن یاخود لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقەوە دێن."