ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 14-11-2022، لە دوای بۆردومانی بنكه و بارهگاكانى حزبى دیموكرات له كۆیه بنكه و بارهگاكانى کۆمەڵەش لە زڕگوێز بۆردومان کرا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نازانرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زڕگوێز لە سلێمانی لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکران.
بەرپرسێکی کۆمەڵە بە "ناس کورد"ی وت، "هەندێک جار ئێران هێرشەکانی لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدەدات، درۆنەکان لە ئێرانەوە دێن یاخود لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقەوە دێن."
ناس کورد زانیویەتی، تا ئێستا 10 درۆنی خۆکوژ بە بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆرشگێردا تەقیونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد چەند درۆنێک لە نزیک بارەگەکانی کۆمەڵە لە چیای هەڵگورد بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە و ئەگەری بۆردومانی کردنی ئەو ناوچەیەش هەیە.