ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 14-11-2022، بنكه و بارهگاكانى حزبى دیموكرات له كۆیه بۆردومان كرایهوه و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزانراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە بۆردومان کراوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
ناس کورد زانیویەتی، چەند درۆنێک لە نزیک بارەگەکانی کۆمەڵەش لە چیای هەڵگورد بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە و ئەگەری بۆردومانی کردنی ئەو حزبەش هەیە.
بەرپرسێکی کۆمەڵە بە "ناس کورد"ی وت، "هەندێک جار ئێران هێرشەکانی لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدەدات، درۆنەکان لە ئێرانەوە دێن یاخود لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقەوە دێن."