گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’مەککە نەبوایە ئەم وڵاتەمان دەسوتاند’’ .. ئەمەریکییەک لەکاتى ئەنجامدانى عەمرە دەستگیرکرا

2022.11.13 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’مەککە نەبوایە ئەم وڵاتەمان دەسوتاند’’ .. ئەمەریکییەک لەکاتى ئەنجامدانى عەمرە دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانی سعودیە هاوڵاتییەکى ئەمەریکییان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی عەمرە لە شاری مەککە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تووشی دەمەقاڵەی توند بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هاوڵاتییە ناوى محەمەد سالمە و لەویلایەتی میشیگان نیشتەجێ بوو، ئەو لە 1ی ئەم مانگە لە سعودیە دەستبەسەرکرا، دواتر گواسترایەوە بۆ شوێنێکی دیکەى ئەمنی کە بەزۆری بۆ ڕاگرتنی زیندانیانی سیاسی و تۆمەتبارانی تیرۆر بەکاردەهێنرێت، ئەوەش بەوتەى عەبدوڵڵا موغنی، پارێزەرەکەى. 

 

سالم، پیاوێکی ئەمریکی تەمەن ٦٣ ساڵە و بە ڕەچەڵەک یەمەنییە، لەگەڵ دوو کوڕەکەی بۆ ئەنجامدانی عەمرە لە شاری مەککە گەشتیان کردووە بۆ سعودیە، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

 

لە کاتێکدا لە ڕیزدا چاوەڕێی چوونە ناو مزگەوتی گەورەی مەککە بوو، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە لە دوو کوڕەکەی جیایانکردەوە، تووشی دەمەقاڵەیەکی گەرم بوو، ئەوەش بەوتەى پارێزەرەکەى.

 

دەشڵێت، پاشان دوو پیاو کە دەیانگوت خەڵکی لیبیان لێی نزیک بوونەتەوە و پرسیاریان کردووە چی ڕوویداوە؟ "لەو ساتەدا محەمەد توڕە بوو، هەستی خۆی دەرخست، وتویەتى ئەگەر مەککە و مەدینە نەبوایە ئەم وڵاتەمان سووتاند".

 

پارێزەرەکە دەڵێت، ئەو دوو کەسە بریکاری نهێنی بوون و سالمیان دەستگیرکردووە.

 

دەسەڵاتدارانی سعودیە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز وەڵامی داواکارییەکی ئاژانسی فرانس پرێسیان نەدایەوە بۆ لێدوان لەسەر ئەو بابەتە.

 

موغنی ڕوونیشیکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لیستی پارێزەرانی بۆ خێزانی سالم دابینکردووە کە دەتوانن کار لەسەر دۆسیەکەی بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچیان ڕازی نەبوون دۆسیەکە وەربگرن.

 

کەسوکاری سەلیم نازانن کە ئایا دەسەڵاتدارانی سعودیە تۆمەتیان ئاراستە کردووە یان نا.

 

خێزانی سالم لە دوای گواستنەوەی بۆ بنکەی پۆلیسی ناوەندی دەهبان نیگەرانیان زیادیکردووە، بەو پێیەى پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان بە تەزووی کارەبا وجەڵد لێدانیان ئاڕاستەى زیندانییەکە کردووە.

 

موغنى دەڵێت، سالم کەسێک نییە "تاوانێکی ڕاستەقینەی ئەنجامدابێت ئەوەی وتوویەتی ڕەنگدانەوەی ئەوە نییە کە چی دەکات. توڕە بووە".