گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ کۆدەبنەوە

جڤاتی نیشتمانی دوا بڕیار لەبارەی کاندیدەکانی گۆڕانەوە دەدات

2019.03.16 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
جڤاتی نیشتمانی دوا بڕیار لەبارەی کاندیدەکانی گۆڕانەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سبەینێ جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و دوابڕیار دەدات لەبارەی دانانی میکانیزمێک بۆ دیارییکردنی کاندیدەکانی ئەو بزوتنەوەیە بۆ ئەو 60 پۆستەی لە کابینەی نوێدا وەریدەگرن.

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و دوو ڕاسپاردەی ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە کرد، ڕاسپاردەى یەکەم تایبەتە بە بنەماکانى دیاریکردنى کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستە حکومییەکان، ڕاسپاردەى دووەمیش لەبارەی میکانیزمى دانانى ئەو کەسانەیە کە کاندید دەکرێن.

كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند سبەینێ جڤاتەکەیان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی راسپاردەکانی جڤاتی گشتی.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە مەرج نییە ئەو میکانیزمانەی جڤاتی گشتی دیارییکردووە پەسەندی بکەن، "چونکە ئەوان جڤاتێکی ڕاوێژکاریین و بڕیاری کۆتایی لەلای جڤاتی نیشتمانییە."

پشکی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان 60 پۆستە، لەنێویاندا وەزیر، وەکیل وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی، بۆ ئەو مەبەستەش 500 کەس سیڤییان پێشكەش کردووە.