ناس کورد-
منداڵێکى 11 ساڵان ئاستى زیرەکى ئەنیشتاین و ستیڤن هۆکینگى تێپەڕاند، کاتێک لە تاقیکردنەوەى زیرەکى بەرزترین نمرەى بەدەستهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یوسف شا خوێندکارى قوتابخانەى لیدز لە ئینگلتەرا لە تاقیکردنەوەی IQ بۆ دیاریکردنى ئاستى زیرەکى 162 نمرەى بەدەستهێنا کە بەرزترین ئاستە بۆ منداڵانی خوار 18 ساڵ، ئەوەش بەپێی پێگەى "دەیلى مەیل".
دەوترێت هۆکینگ 160 نمرەی بەدەستهێناوە و ئەنیشتاین کە هەرچەندە هەرگیز تاقیکردنەوەکەی ئەنجام نەداوە، بەڵام پێدەچێت هەمان ئاستى هەبووبێت.
یوسف وتی هاوڕێکانی لە قوتابخانە هەمیشە پێی دەڵێن زۆر زیرەکە و ویستویەتی خۆی تاقیبکاتەوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەى IQ .
یوسف خوێندکاری قۆناغی شەشەم هیوادارە لە کامبریج یان ئۆکسفۆرد بیرکاری بخوێنێت و دەڵێت زۆر حەزی لە ئەنجامدانی هەر کارێکە کە مێشکی هان بدات.
دایکی یوسف وتی ''زۆر شانازى بە کوڕەکەمەوە دەکەم. یوسف یەکەم کەسە کە تاقیکردنەوەی IQ لە خێزانەکەماندا ئەنجام بدات".