گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بنکەى پۆلیس

داواکارى گشتى بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ گیان لەدەستدانى مێردمنداڵەکەى سلێمانى بکات

2022.11.13 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
داواکارى گشتى بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ گیان لەدەستدانى مێردمنداڵەکەى سلێمانى بکات

ناس کورد-

سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو مێردمنداڵە بکات کە لە بنکەی پۆلیسى سلێمانى گیانی لە دەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرۆکى داواکارى گشتى لیژنەیەکى بە چاودێری دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەکان و هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەو مێردمنداڵە پێکهێناوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە رێکەوتی ١٣/١١/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) دوابەدوای هەوالی گیان لە دەست دانی ئەو مێرد مندالەی کەلە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لە دەست دا پەیوەندی کرد بە بەرێوەبەری گشتی پۆلیس بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەو پێکهێنانی لیژنەیەک بە چاودێری دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەکان و هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەم مێرد مندالە و لە ئەنجامەکان ئاگادارمان بکاتەوە وە سەرۆکی داواکاری گشتی لە لای خۆیەوە پەیوەندی کرد بە بەرێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی داوای کرد وێنەیەک لە راپۆرتەکانی بۆ بنێرێت و هەروەها پەیوەندی کرد بە بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و داواکاری گشتی تایبەتمەند لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بۆ ناردنی راپۆرت لەسەر ئەم بابەتە .

 

یەکەی راگەیەیاندن و پەیوەندیەکانی

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی