ناس کورد-
د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو و جەختیان کردەوە لە گرنگی هاوکاری بۆ چارەسەری کێشەکان، بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 13-11-2022 د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە سەلاحەدین محەممەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە، له دیدارهكهدا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لە دیدارەکەدا، جەختکرایەوە لە گرنگی هاوکاری بۆ چارەسەری کێشەکان، بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک.