ناس کورد-
لیژنەی سووتەمەنیی ناحیەی بیارە ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و هەر ماڵێك یەك بەرمیل-یان پێدەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، لیژنەی سووتەمەنیی ناحیەی بیارە (یەکشەممە 13-11-2022) ڕایگەیاند، " سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی ناحیەی تەوێلە و دەوروبەری و دواتر ناحیەی بیارە دەكرێت و بە هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوت دەدرێت."
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە هاووڵاتییان كارتی وەرگرتنی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت.