ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێك له بنکەی پۆلیسی سەرچنار رایگه‌یاند، تا ئێستا نازانن هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و مێردمنداڵه چیه، ئایا لێی دراوه یان لێینه‌دراوه؟، دەشڵێت، "ژمارەیەک پۆلیس دەستگیرکراون و ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبێت له دۆسیه‌ی گیا نله‌ده‌ستدانی ئەو کوڕە ئێمه ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ده‌كه‌ین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوی شەممە 12-11-2022، مێردمنداڵێک لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانییەوە، گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن، "بەهۆی لێدانەوە کوڕەکەمان کوژراوە."
لەوبارەیەوە، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا (یەکشەممە 13-11-2022) ڕایگەیاند، " له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسه‌كه كامێرا هه‌یه و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ لێکۆڵینەوە، ته‌رمه‌كه‌ش براوه‌ته پزیشکی داد و هه‌ر ئاسه‌وارێكی لێدان یان هەرشتێک به جەستەی ئه‌و كوڕه‌وه هه‌بێت بۆمان ده‌نوسن."
زیاتر بخوێنەرەوە؛ کەسوکاری ئەو گەنجەی لای پۆلیسی سلێمانی گیانیلەدەستدا: لەژێر ئەشکەنجەدا خنکێنراوە
سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکردنی ئەو مێردمنداڵە، سەرکەوت ئەحمەد وتی، "ئه‌و مێرمنداڵه رۆژی پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و دوێنێ دەسگیرکراوه و دواتریش روداوه‌كه رویداوه، باسكردن له سڕینه‌وه‌ی كامێرا‌كان له ده‌وری بنكه‌ی پۆلیس راست نیه و پڕوپاگەندەیە."
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پۆلیسانەی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه ده‌ستبه‌سەرن و لیژنه‌كه وته‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، ئێمه‌ش تا ئێستا نازانین هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كوڕه چیه، ئایا لێی دراوه یان لێینه‌دراوه؟ ئه‌و پرسیارانه‌مان له پزیشکی داد كردووه."
بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی به كه‌سوكاری مێردمنداڵەکەی وتووە، " هه‌رچی داوایه‌كتان هه‌بێت بۆتان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبێت له دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كوڕی ئێوه ئێمه ئیجرائاتی یاسایی ده‌كه‌ین".