گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراقی دەستیلەکارکێشایەوە

2022.11.13 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراقی دەستیلەکارکێشایەوە

ناس کورد-

عەلا جەواد ساعیدی، سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراقی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەی دەستپاکیی فیدڕاڵیی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا (13ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاند، “دروستکردنی دەستەی چاودێری لە هەیکەلی گشتی دامودەزگاکانی دەوڵەتانی عێراقدا، بابەتێکی حەتمی بوو بەهۆی ئەو تەحەددایانەی کە سەریان هەڵدا دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو و دروستبوونی دۆخی شپرزەیی ئیداری و دارایی."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "وەرگرتنی پۆستێکی گرنگ لە ئۆرگانەکانی سەرپەرشتیاری نیشتمانیدا بابەتی شەرەف و ئیمتیاز نییە کە کەسی بەرپرس بتوانێت چێژی لێ وەربگرێت، بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانی گەورەیە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، وازهێنان لەم پۆستە ڕزگاربوونێکە بۆ کەسی بەرپرسیار و بارگرانییەکانی ئەو بارگرانییانە ڕزگار دەکات."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "بەهۆی ئەوەی نەمانتوانی لە پۆستەکەماندا بەردەوام بین بەهۆی هەڵمەتەکانی شێواندن و چەواشەکاری و ناوزڕاندن، بەڕێز سەرۆکی دەستەکە داوای لێخۆشبوون لە پۆستەکە پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کردووە".