گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە هەموو ناوچەکان یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەین

2022.11.13 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە هەموو ناوچەکان یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەین

 

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان لە زاخۆ دانرا، دەشڵێت، لە هەموو ناوچەکان یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەن و بەسەر خەڵکی کەمدەرامەت و کرێنشیندا دابەشیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان، کە لە زاخۆ دانرا (یەکشەممە 13-11-2022) ڕایگەیاند، "قۆناغی یەکەمی راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین، کە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لە زاخۆ قۆناغی یەکەم دەست پێدەکەین." 

 

وتیشی، " هەروەها لە ناوچەکانی دیکەش لە دهۆک و هەولێر و سۆران و سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەش دەست پێدەکەین بە زووترین کات و پلانمان ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی کەمدەرامەت سوود لە یەکەکانی نیشتەجێبوون وەربگرن، بۆیە نەک تەنها 20 هەزار، بەڵکو دروستکردنیان بەردەوام دەبێت بە کوالیتییەکی باش و نرخێکی کەم، کە هیچی لەوانە کەمتر نەبێت کە بە نرخی زۆر دروست دەکرێن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە پرۆسەکە دەکەین و ئەو شوققانەی کە تەواویش نەکراون، ئەوانیش تەواو دەکرێن و بودجەیەکی تایبەتی بۆ دابین دەکرێت و بەسەر خەڵکی کەمدرامەت و کرێنشیندا دابەش دەکرێن، کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەین و لیژنەیەکی باڵاش دروست کراوە لە چەندین وەزارەت و سەرپەرشتیی دروستکردنیان دەکات، کە بە جۆرێک دروست بکرێن بە کوالیتییەکی باش کە خەڵک بتوانن بە ئاسوودەیی تێیاندا بژین".

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەشکرد، "داواکارین ناوچەکانی دیکەش زەوی بۆ یەکەی نیشتەجێبوون دیاری بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆژەکان بکەین و لە یەک کاتدا جێبەجێ بکرێن، بۆیە پڕۆژەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین".