گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هەناردەی شتومەكی ئێرانی بۆ عێراق گەیشتووەتە چوار ملیار دۆلار

2022.11.13 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەی شتومەكی ئێرانی بۆ عێراق گەیشتووەتە چوار ملیار دۆلار

ناس كورد-

حەمید حوسێنی، ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق قەبارەی هەناردەی ئێرانی بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ساڵیدارایی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێنی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی (13ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاند، "ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیادبوونیبەردەوامی هەناردەکردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان لەگەڵ عێراق دەکەن".

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق تێکڕای مانگانەی 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە مانگی حەوتەمی ساڵی داراییئێستا کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆتایی هاتووە و بڕی 647 ملیۆن دۆلار بووە، لەچاو ئەو ئاستەی کە لە مانگی پێشوودابەدەستی هێنراوە 420 ملیۆن دۆلار".

  

پێشبینیشی کرد کە "تێکڕای هەناردەکردنی مانگانە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە نێوان 750 بۆ 800 ملیۆن دۆلار ."