گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادوەرێک: بۆچی تەنها دوو گەنج لەنێو ئەو هەموو خۆپیشاندەرە دادگایی دەکرێن؟

2022.11.12 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرێک: بۆچی تەنها دوو گەنج لەنێو ئەو هەموو خۆپیشاندەرە دادگایی دەکرێن؟

ناس کورد- 

بورهان ئەحمەد، دادوەری داواکاری گشتی باس لە سزای ئەو دوو مێردمنداڵە دەکات کە لە کەلار بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە موڵکی میری هەریەکەیان سزای چوار ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و دەڵێت، "بۆچی تەنها دوو گەنج لەنێو ئەو هەموو خۆپیشاندەرە دادگایی دەکرێن؟."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 




دەقی نوسینەکەی دادوەر، بورهان ئەحمەد

 

دوای ئەوەی لەلایەن دادگای نەوجەوانانی گەرمیانەوە بڕیاری ٤ ساڵ زیندانی بۆ دوو نەوجەوانی ئەوکاتی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی شاری کەلار لە ساڵی ٢٠٢٠ دەرچوو ، چەندین کەس لە ڕۆژنامەنووس وچالاکوانان پەیوەندیان پێوە کردم سەبارەت بەو بڕیارەو چی دەتوانرێت بکرێت وە ئایا لێخۆشبوونی سکاڵاکاران گەر سازشیان کرد کاریگەری دەبێ و چۆن بتوانرێ هاوکاری ئەو دوو گەنجە بکرێ پێم باش بوو بە چەند دێڕێک سەرنج وەڵامی خۆم بخەمە روو :

 

١/ پرسیار دەکرێ بۆچی لەسەر بەشداری خۆپیشاندانێک ٤ ساڵ دوو گەنج  سزا بدرێ ئایا ئەمە زۆڵم نیە ؟ ئەی خۆ سەدان کەس لەو خۆپیشاندانە بەشداربوون بۆچی تەنها دوو کەس ؟ ئەی خۆ لە ووڵاتانی تریش وەکوو فەرەنساو هتد سەدان ئۆتۆمبێلیان سووتاند ، ئایا دەکرێ گەنجێک یان هاوڵاتیەک بۆ داوا کردنی مافی خۆی وهاوڵاتیان بچێتە سەر جادەو لە کاتی تووڕەبوون و وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانیان لەلایەن بەرپرسانە وە ئۆتۆمبێلیک یان کوشکێک بسوتێنن ئاوا بە قورسی سزا بدرێن و ئایندەیان لەناو بدرێ ، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەڕێزان گومان لەوەدا نیە بەدەستووری عیراق و بەیاسای خۆپیشاندانیش لە هەرێم مافی  ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە ڕێ پێدراوە بۆ داواکردنی ماف  وئازادی ڕا دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حکوومەت بەیاسا ڕێک خراوە و لە چەندین دەقی یاسایی لە یاسای خۆپیشاندان هاتووە پێویستە ڕێکخەرانی خۆپیشاندان مۆڵەت وەرگرن و لەسەر بەرپرسانە ڕێکخەرانی خۆپیشاندان ببینن و گوێ لە داواکاریەکانیان بگرن وبیگەیەنن هەروەها دەبێ شوێن وکاتەکەشی دیاری کراو بێ بۆ ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئەو شوێنەوە بپارێزرێ و پشێوی نەکەوێتەوە . بەڵام بەداخەوە گەنجێک کە بەشداری دەکاو هان دەدرێ و تووڕە دەکرێ و خۆشی کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکە بووی هەیە خوێن گەرمانە و کۆنترۆڵ لە دەست دەداو هەندێک دەست درێژێ دەکاتە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت کە موڵکی گەل وهاوڵاتیانەو دواتر خودی هاوڵاتیان زیان مەندی یەکەمن چونکە ئەوراق و بەرایی خۆیان دەسوتێنن لە تاپۆو گرێبەستی هاوسەرگیری و دابەشنامەی شەرعی و هتد کە ئێستا بە هۆی ئەو حاڵەتەنەوە کە پێشتر ڕووی داوە کاتێک هاوڵاتیەک داوای گرێبەستێکی هاوسەرگیری دەکات دەڵێن لە ڕاپەڕین سووتێنرا وە یان لە خۆپیشاندانەکەی فڵانە ساڵ سووتاوە کە ئەستەمە جارێکی تر دەسی کەوێتەوە . بۆیە بەڕاستی ڕاستە حکوومەت لەئاست قایمقامێک یان بەڕێوەبەری شارەدێیەک کەتەنها دەتوانێ داواکارییەکان بگەیەنێ وگەر هیچیشی پێ نەکرێ گوێ بگرێت بەڵام لەلایەکی تر خۆپیشاندانێک کەس نازانێ کێ ڕێکی خستووە سەدان گەنجی تووڕە ئاسان نیە نوێنەریان نەبێ لەگەڵیان قسە بکەی . کە هیوادارم ئەم ڕووداوانە وا بکەن حکوومەت بە دەم مافی هاوڵاتیان وە بە تایبەت گەنجان بچن و هاوڵاتیانیش ڕۆشنبیریی ئەوەیان بۆ درووست بێ دەست درێژی کردنە سەر دامەزراوەکانی حکوومەت هاوڵاتیان تیایدا زیان مەندی بەکەمن

٢/ لەمادەی ٩ یاسای خۆپیشاندان هاتووە گەر لەلایەن خۆپیشاندانەوە زیان گەیەنرایە ماڵ وموڵکی گشتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت گوازراوە یان نەگوازراوە یان ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان ئەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان تر وەکوو یاسای سزادان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ بەڵام گەر تەنها سەرپێچی ئیداری بێ وەکوو ئەوەی موڵەتیان نەبێ تەنها سزایەکی سووک دەدرێن وەک لەمادەی ١٠ هاتووە وتەنها مانگێک زیندانی یان ٥٠ هەژار غەرامە دەکرێ .

٣/ بۆچی تەنها دووگەنج لەنێو ئەو هەموو خۆپیشاندەرە دادگایی دەکرێ دیارە هەرکەسێک لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان پێ گەیشتووە ئیتر نوێنەری مافی گشتی بن وەکوو ئیدارە یان هاوڵاتیان  سکاڵایان لەسەر بجووڵێنێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و گەر لە سەریان بەبەڵگە ساغ بێتەوە ئەوا هەواڵەی دادگای تایبەتمەند دەکرێ بەپێی ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵیان کە لێرە تۆمەتبار کراون بە سووتاندنی مۆڵکی گشتی و ئۆتۆمبێلی کارمەندێک کە بەپێی مادەی ٢/٣٤٢ لە سزادانی عیراقی کە سزاکەی زۆر قورسە دەگاتە زیندانی هەتا هەتایی یان زیندانی کاتی کە ١٥ ساڵە .

٤/ لەڕووی یاساییەوە یاسای سزادان هەروەها نەوجەوانانی عیراقی بواری داوە گەر عوزری موخەفیف سووککەر هەبوو یان دۆخی موخەفیف ئەوا دادوەر دەتوانێ سزاکە گەر بەبەڵگەی تەواو بەسەر تۆمەتباراندا ساغ بوویەوە سزاکە دابەزێنێت یان راگرێت گەر مەرجەکانی دەستبەربوو کە بیگومان دادگا ئەو عوزرو دۆخەی بەکار هێناوە بۆیە سزاکەی لە هەتا هەتاییەوە کردووە بە ٤ ساڵ کە ئەوە قەناعەتی خۆیانەو ئازادن ، وە دوای دەرکردنی بڕیاڕ پێویستە ئەو بڕیارە بەپێی یاسا بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بنێردرێ بۆ ئەوەی پەسەندی بکات یان هەڵیبوەشێنێتەوە ئیتر بە ئازاد کردن گەر بەڵگەی تەواو نەبوو یان سووک کردن . یان ڕاگرتنی سزاکە .

٥/ بە قەناعەتی بەندە لە بەر دۆخی گەرمیان و ئەو دۆخەی هاوڵاتیان و بەتایبەت توێژی گەنجان پیایدا گوزەر دەکەن و زۆریان بێ کارو بێ ئیشن وە زۆریان سەری خۆیان هەڵدەگرن بۆ دەرەوەی ووڵات و ڕێگەی مەرگ دەگرنە بەرجگە لەوەش هەرخۆی کەش ودۆخی خۆپیشاندانیش بەتایبەت لە هەرێم زۆرێکی  سرووشتی نیەو جاری واهەیە نەوجەوانێک یان منداڵێک هان دەدرێ لەلایەن کەسێکی ترەوە بەڵام ئەو کەسە ناناسرێ و کارێکی لەو شێوە دەکات دەکرێ دادگای پێدا چوونەوە  بەزەیی زیاتر بەکار بهێنێ و دۆخەکە لەبەرچاو بگرێ و مەرج نیە ئەو گەنجە لە حاڵەتی ئاسایی کەسێکی ڕەفتار خراپ بێ  بەتایبەت کە گەرمیان لانکەی ئەنفال و ئەو هەموو قوربانیەیە و گەنجان بەدەست چەندین کێشەو بێ کاری و هەژارییەوە دەناڵێنن سزاکەیان بۆ کەمتر کاتەوە یان بڕیاڕی ڕاگرتنی بدات . لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا . تکایە بەڕێزان کۆمێنتی نەشیاومەنووسن زۆر سوپاستان دەکەم .