گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هێمن هه‌ورامی زانیاری نوێ له‌باره‌ی سیاسه‌تی داهاتووی پارتی ئاشكرا ده‌كات

2022.11.12 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
هێمن هه‌ورامی زانیاری نوێ له‌باره‌ی سیاسه‌تی داهاتووی پارتی ئاشكرا ده‌كات

ناس کورد-

هێمن هه‌ورامی له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، زانیاری نوێ له‌باره‌ی سیاسه‌تی داهاتووی پارتی ئاشكراده‌كات و دەڵێت، پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (شەممە 12-11-2022) ڕایگەیاند، "پێویستمان به‌وه‌یه‌ خۆمان له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌ بگونجێنین، پێكهاته‌ی گه‌نج زۆر گرنگه‌ زیاتر له‌ %47ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مه‌نیان له‌ خوار 20 ساڵیه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هه‌بێت پێویست ده‌كات گه‌نجیش له‌ ناوه‌ندی بڕیار بن." 

 

له‌ باره‌ی په‌یامی مەسعود بارزانییه‌وه‌ بۆ پێكهاته‌ی نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هێمن هه‌ورامی ئاماژەی بەوەکرد، " ئێمه‌ راسپێردراوین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ میكانیزمێكی نوێتر پارتی كاری رێكخستن و جه‌ماوه‌ری خۆی بكات، پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی راده‌سپێردرێن، بۆ راییكردنی كاروباری حزب له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسیی، پێویسته‌ به‌ ته‌واوی خۆیان بۆ كاره‌كه‌یان ته‌رخان بكه‌ن." 

 

له‌ باره‌ی پلانی داهاتووی پارتی بۆ به‌غدا، ئەو مەکتەب سیاسییەی پارتی باسی لەوەکرد، " پارتی ئۆفیسێكی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌‌، د. فوئاد حوسێن، كه‌ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌ له‌ به‌غدایه‌، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران‌ و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و ژماره‌یه‌كی زۆری كادیری پارتی له‌وێن‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌شێك له‌ نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌وێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی د. فوئاد حوسێن به‌شێك له‌ ئه‌ركه‌ حزبییه‌كانی جێبه‌جێ بكات." 

 

له‌ باره‌ی سیاسه‌تی داهاتووی پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌ گشتیی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ تایبه‌تی، هێمن هه‌ورامی ڕایگەیاند، " دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌، به‌شه‌كان یه‌كلا ده‌بنه‌وه‌، نه‌خشه‌ڕێگه‌ داده‌نرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م، پارتی سیاسه‌تی لاپه‌ڕه‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی بكاته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوێك بێته‌ پێش ئێمه‌ دوو هه‌نگاو لێیان ده‌چینه‌ پێش." 

 

باسی لەوەشکرد، " ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ شتێكی ئاساییه‌، چونكه‌ دوو لایه‌نی ركابه‌رین، به‌ڵام ئاسایی نییه‌، پردی په‌یوه‌ندی له‌ نێوانمان نه‌بێت، پێویسته‌ دانیشین، ئه‌و دۆسیانه‌ی هه‌ن تاوتوێیان بكه‌ین، ئێمه‌ به‌ چاوی هاوبه‌شییه‌وه‌ سه‌یری لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ برا گه‌وره‌یی و بچووكی مامه‌ڵه‌ ناكه‌ین، به‌ڵام له‌ رووی ئه‌ركی نیشتمانییه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ریشیان له‌ په‌رله‌مان نییه‌، به‌ هاوبه‌شی خۆمان ده‌یانزانین." 

 

ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جەختیشیکردەوە، "داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ باش بقۆزنه‌وه‌، كه‌ پارتی لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌داته‌وه‌، ئه‌وانیش لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه‌، بۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێش هیچ هێڵێكی سوورمان نییه‌."