ناس کورد-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر لەسەر دەستور ڕێکبکەون ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رییان هه‌یه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی (شەممە 12-11-2022) ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستوور رێكبكه‌وین، ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رییان هه‌یه."
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش كردووه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "بۆ زیادکردنی پشكی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق، لەگەڵ ئۆپیک قسەیان کردووە."
جەختیشیکردووەتەوە، " یەکێک لە پەیوەندییە سەرەکییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و هاوڕێکانی گێرانەوەی ئەو پارانەیە کە دزراون، چونکە عێراق ئەندامە لە رێککەوتنی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەربۆیە مافی خۆیەتی ئەم داوایە لەو وڵاتانە بکات."