گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ناردنی هێز بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت

2022.11.12 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ناردنی هێز بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەركردەیەكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕەتیدەکاتەوە هێزەكانیان نەچونەتە ناو رۆژهەڵاتی كوردستان و دەشڵێت، لەوەی هێز نانێرنە رۆژهەڵات، دەشڵێت، دەبێت خەڵکی ڕۆژهەڵات پشت بە خۆیان ببەستن، بەهیوای ئەوە نەبن تیمێك یان دەستەیەكی پێشمەرگە بڕوات و ببێتە رزگاركەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن یەزدان پەنا، سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "بنكە سەرەكییەكانمان و ناوەندی چالاكی ئێمە لە رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام ئێستا بۆ شەڕی دژی داعش لە هەرێمی کوردستانین". 

 

وتیشی، "ئێمە هەتا ئێستا لەبەر ڕەچاوكردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە ماوینەتەوە، ئەگەر گوشاری ئێران بگاتە ئەو ئاستەی کە بارەگاکانمان لە هەرێمی کوردستان چۆڵ بکەین، ئەوکاتە ئێمەش بارەگا و هێزەكانمان دەپێچینەوە بەرەو سنورەكان و بەرەو رۆژهەڵاتی كوردستان دەڕۆین".

 

یەزدان پەنا باسی لەوەشکرد، ""تا ئێستا هێزەكانمان نەچونەتە ناو رۆژهەڵات، چونكە پێمانوایە دەبێت خەڵكەكەمان بە بەشداری رێكخستنەكانمان پشت بە خۆیان لەسەر شەقامەكان ببەستن، بەهیوای ئەوە نەبن تیمێك یان دەستەیەكی پێشمەرگە بڕوات و ببێتە رزگاركەر، نا، دەبێت رزگاركەر هەرخۆیان بن." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "هەروەها نابێت بیانوو بدەین بە كۆماری ئیسلامی و بڵێن ئەوە لە دەرەوەی سنورەكان هێز هاتوەتە ناو سنورەكان، بۆیە ئێمە داخڵ نەبوین و پلانی ئەوەشمان نیە داخڵ ببین، بەڵكو گەشەپێدانی راپەڕین یان هەوڵدان بۆ بەشداربوونی زیاتری خەڵكە لەسەر شەقامەكان."