ناس کورد-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن، یەکێک لەو ئەندامانەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کە وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە هێمن هەورامییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامی، بڵاویکردەوە: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان بە بڕیاری سەرۆک بارزانی، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ھەڵبژێردرام".
دەشڵیت: "پڕ بە دڵ سوپاسگوزاری سەرۆک و رابەر و مەرجەعمان سەرۆک بارزانیم، بۆ ئەو متمانە گەورەیە، لە خوای گەورە داواکارم لەم ئەرکە گەورەو گرانەدا بۆ خزمەتی زیاتری پارتی و رێبازی بارزانی سەرکەوتوومان بکات".
ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەمانەن:
سیداد بارزانی
رێبەر ئەحمەد
ھێمن ھەورامی
پشتیوان سادق
ھیوا ئەحمەد مستەفا
سەربەست لەزگین
زاگرۆس فەتاح
چنار سەعد عەبدوڵا
نەوزاد هادی
ئامینە زیکری
عەلی حوسێن