گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شاخەوان عەبدوڵا: گرفتی دابینکردنی بودجە بۆ لیوای 20 چارە کرا

2022.11.12 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
شاخەوان عەبدوڵا: گرفتی دابینکردنی بودجە بۆ لیوای 20 چارە کرا

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بە شێوەیەکی کردەیی بودجە بۆ لیوای 20 بۆ ناوچە کوردستانییەکان لە بودجەی وەزارەتی بەرگری جێگیر کرا، کە بڕیارە دوای گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە، رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (12ی تشرینی دووەمی 2022) گوتی: "پرسی دابینکردنی بودجە بۆ هێزەکانی لیوای 20ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق یەکلا بووەتەوە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بودجەی خۆیدا جێگیری کردووە، هەروەها رەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ ئەوەی کە ئەوانیش بودجەیان تەواو کرد، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن و دوای ئەوە بێتە پەرلەمان و لەوێش ئێمە داکۆکیی لێ دەکەین و پەسەند دەکرێت، بۆیە بودجەی لیوای 20 بووەتە بەشێک لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کە دوای پەسەندکردنی بودجە بۆیان دابین دەکرێت و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبن".

 

عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: "پێشتر هەنگاو بۆ لیوای 20 نرابوو و گرفتی ئیدارەیان چارەسەر کرابوو لە مانگی نۆی ئەمساڵدا، کە تەنیا بابەتی دارایی مابوو و هەندێک پارە پەیدا کرابوو هی گرێبەستەکان بوو، بۆ ئەوەی مووچەی بنەڕەتیی سەربازەکان بدرێت تا بودجە پەسەند دەکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی رازی نەبوو و ئێستا وەزارەتەکان بەشەبودجەی خۆیان رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بۆیە ئێستا بودجەی ئەو لیوایە خراوەتە ناو بودجەی وەزارەتی بەرگری و جێگیر کراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و یەکلا کراوەتەوە، هەوڵیش دەدەین کە هاتە پەرلەمان پەسەند بکرێت و بودجەیان بۆ دابین بکرێت، کە ئەو لیوا هاوبەشە لە ناوچە کوردستانییەکان بڵاوەیان پێ دەکرێت".

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەشی دا، بڕیارە یەکەم پڕۆژەیاسا کە چاوەڕێین بێتە پەرلەمان، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە ئەوە گرنگترین پڕۆژەیاسایە و ئەگەر ئەو پڕۆژەیاسایە نەبێت، حکوومەت ناتوانێ هەنگاوەکان جێبەجێ بکات، کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

 

دەشڵێت، بڕیارە شاندی حکوومەتی هەرێم بێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پشکی هەرێم گفتوگۆ بکەن، ئەوکاتە ئەگەر کێشە دروست نەبێت و هیچ بەربەستێکیش نەیەتە پێشەوە، لە ماوەی مانگێکدا بودجە دەگاتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردن.