ناس کورد-
بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات، بەڵام تاوەکو ئێستا هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان نەنراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی ته‌مه‌نیدا ئه‌نجامبدات.
لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان 17 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان کشانەوە و بایکۆتی پەرلەمانیان کرد.
سه‌باره‌ت به پرسی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو و په‌رله‌مانتارێكی فڕكسیۆنی گۆڕان، له‌لایه‌ن ئه‌و كاندیدانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زۆرترین ده‌نگیان له‌دوای په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، تاوه‌كو ئێستا هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەنراوە.
شێروان زرار، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به میدیای پارتی وتووە، " تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، هیچ داوایه‌كیان ئاڕاسته‌نه‌كراوه بۆ پێدانی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی شوێنی په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان ده‌گرێنه‌وه، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان."