گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ یەکێتی بڕیار دەدات

2022.11.11 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ یەکێتی بڕیار دەدات

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ شەممە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەبچێت و بڕیار لە سەردانی شاندی حیزبەکە بۆلای یەکێتی بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (هەینی 11-11-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، سبەینێ شەممە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە سەری بڵند بەسەرپەرشتیی مەسعود بارزانی بەڕێوەدەچێت.

 

بڕگەی سەرەکیی کۆبوونەوەی سبەی شەممەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی دەبێت و تێیدا باس لە هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی دەکرێت.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی کە ماوەیەکە هەندێک گرفت لەنێوانیان دروستبوو، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "سبەینێ لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا گفتوگۆ لەبارەی ناردنی شاند بۆ لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکرێت و بڕیاری پێویست دەدرێت".