گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە سلێمانی کوڕێک دایکی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2022.11.11 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی کوڕێک دایکی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد-

 لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، کوڕێک لە ماڵەوە دایکی کوشت و دواتر لە گۆڕستانی عەواڵ کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەو کوڕە، دوێنێ پێنجشەممە لە ماڵەوە دایکی خۆی کوشتووە و کەس پێی نەزانیوە، دواتر لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11-11-2022، چووەتە گۆڕستانی عەواڵ و کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

 

ناس کورد زانیویەتی، کوڕەکە پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، پەیوەندیی بە کەسوکارییەوە کردووە و پێی وتوون کە خۆی دەکوژێت، تەنانەت کەسوکارەکەی لە تەلەفۆنەکەوە گوێیان لە دەنگی تەقەی خۆکوشتنەکەی بووە. 

 

تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نییە و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکانن و لێکۆڵینەوە دەکەن.