گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوو

2019.08.18 - 22:44
ئێران: گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوو
ناس کورد- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، لە بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیدا گەیشتوونەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی پێشکەوتوو و نزیکن لەوەی بە تەواوەتی خۆیان پێویستییە سەربازییەکانیان دابین بکەن. , سەرلەشکر باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمیانی سەردانی بۆ ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەى ڕایگەیاند: "ئێمە سەرەڕای گەمارۆ و گوشارە زۆرکان بە تایبەت لە بواری پیشەسازیی بەرگری، بەڵام ئێستا لە قۆناغێکی تەواو جیاواز و تایبەتین، بەتایبەتی لە بەرهەمهێنانی فرۆکەکان، مووشەکەکان و فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان". , سەرۆک ئەرکانی  گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو پرسە بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک چەکی سادە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی مەکینەی فرۆکە و فڕۆکەی تایبەتمەندی جیهانی و نزیکین لە رۆژانی خۆبەڕێوەبەریی تەواو لە بەرهەمهێنانی ئەو سیستەمە بایەخمەندە". , سەرلەشکەر باقری جەختیشیکردووەتەوە، ئەو هەنگاوە گرنگانە ئەوە نیشان دەدەن کە گەمارۆکان وەک گوشارێکی تێکشکێنەرانە بۆ سەر گەلی ئێران و هێزی چەکداری دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ پێشکەوتن بەرەو لوتکەکانی هێز و دەسەڵات. , ,