گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ’’زیندانیکردنی ئەو کەسانەی خزمەتی سەربازی ناکەن’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.11.11 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’زیندانیکردنی ئەو کەسانەی خزمەتی سەربازی ناکەن’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سزایانەی لە پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ باسی لێوەدەكرێت مەرج نییە لەلایەن لیژنەكانی ئاسایش و بەرگریی و یاساییەوە وەكو خۆی دابنرێتەوە و پەسەندبكرێت، دەشڵێت، بۆ ئەم قۆناغە زۆر ئاستەمە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەندبكرێت و جێبەجێبكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 11-11-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە خولی چوارەمدا ئامادەكراوە و ناكۆكی بەشێكی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر بوو جگەلەوەش عێراق لەم قۆناغەدا چەندین گرفتی دیكەی هەیە كە ئەگەر پڕۆژەیاساکە پەسەندبكرێت تێچوویەكی دارایی زۆر دەكەوێتە ئەستۆی حكومەت كە ئێستا عێراق بەپێی داتاكان لە هێڵی هەژاریدایە و جگەلەوەش قەیرانی وشكەساڵی و كەمیی ئاویش هەڕەشەیە لەسەر عێراق باشترە ئەو بودجەیە بۆ ئەو بوارانە تەرخانبكرێن نەك خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو بابەتەی باسی لێوەكراوە لە ئێستادا تەنها پڕۆژەیە كە گوایە سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كە سەربازیی زۆرەملێ ناكەن، مەرج نییە وەك خۆی پڕۆژەكە دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی سەرجەم بڕگەكانی دەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن و ئەگەر بڕگەیەكی رەزامەندیی پەرلەمانتارانی لەسەر نەبوو ئێمە دەنگی پێنادەین و پەسەند ناكرێت”.