گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’تۆڕێک بەڕێگەیەک لە مانگێکدا 400 کۆچبەر دەگەیەننە ئەوروپا ’’

2022.11.11 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
’’تۆڕێک بەڕێگەیەک لە مانگێکدا 400 کۆچبەر دەگەیەننە ئەوروپا ’’

ناس کورد-

پۆلیسی سربیا تۆڕێکی 10 کەسی دەستگیرکرد کە لەماوەی یەک مانگدا بە شێوەیەکی نایاسایی نزیکەی 400 کۆچبەریان بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پەڕاندووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی سڕبیا (هەینی 11-11-2022) لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی پۆلیسی سڕبیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی تۆڕێکی 10 کەسی دەستگیرکران. 

 

پۆلیسی سڕبیا دەڵێت، ئەو تۆڕە، لەماوەی یەک مانگدا لانیکەم 400 کۆچبەریان لە بولگاریاوە گواستووەتەوە بۆ سربیا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سڕبیا، ئەندامانی ئەو باندە بۆ هەر کۆچبەرێک 400 یۆرۆیان وەرگرتبوو.