ناس کورد-
ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، ڕایگەیاند، ئەو بەشێوەیەکی یاسایی پۆستەکەی وەرگرتووە، هەربۆیە تەنها بەڕێگەی یاسایی یاخود بە هەڵبژاردن دەتوانرێت لابدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ڕایگەیاند، " من بەشێوەیەکی یاسایی پارێزگاری کەرکوکم، نەک بە ڕێککەوتنی سیاسی، هەروەها من جێگری پارێزگرام و لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوم و بەشێوەیەکی یاسایی پۆستەکەم وەرگرتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ڕێککەوتنە سیاسییەکەدا هیچ بڕگەیەک نییە بۆ گۆڕینی پارێزگار، بەڵکو لێژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی کاری پارێزگارەکان بە وەکالەت و دواتر بڕیار دەدرێت."
پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت جەختیکردووەتەوە، تەنها بە ڕێکاری یاسایی یان تا هەڵبژاردن دەکرێت، دەتوانرێت لە پۆستەکەی لابدرێت.