ناس کورد-
لەسەر چەند سکاڵایەکی جیاواز، گۆرانیبیژ، شاباز زەمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-11-2022، گۆرانیبێژ، شاباز زەمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر كراو.
دەستگیرکردنی ئەو گۆرانیبێژە، لەسەر سکاڵای چەند کەسێک بووە کە لەسەر چەند تۆمەتێکی جیاواز سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
بڕیاربوو ئەمشەو شاباز زەمانی لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی شاری سلێمانی، شەوە ئاهەنگ بگێڕێت، بەڵام لە پەیجەكەی، هەواڵی هەڵوەشانەوەی ئاهەنگەكەی بڵاوكراوەتەوە.