ناس کورد-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، چوونی بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی بۆ هەولێر، جوڵەیەکی سیاسی و بۆ تەحەداکردنی پارتی بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی چوارشەممە 9-11-2022، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی دژەتیرۆر، چوونە هەولێر، لەکاتێکدا وەهاب هەڵەبجەیی لە هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە ئەوەش بەتۆمەتی پەیوەندیی بە "تیرۆرکردنی هاوکار جاف، ئەفسەری دژەتیرۆر لە هەولێر."
عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 10-11-2022) ڕایگەیاند، "چوونی بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی دژەتیرۆر، هەم جوڵەیەکی سیاسی بوو، هەم تەحادەیەک بوو بەرامبەر پارتی، چونکە ئەوەندەی بافڵ تاڵەبانی بناسم پشت ناکاتە کەسە خۆی."
زیاتر بخوێنەرەوە؛ بەرپرسێکی یەکێتی باس ’’لەو زانیارییە ئەمنییانە دەکات کە لای ئەژی ئەمین هەن’’
لەبارەی ڕاگرتنی بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی لە فڕۆکەخانەی هەولێر، عەتا سەراوی، وتی، "پێموانییە لە فڕۆکەخانەی هەولێر جورئەتی ئەوە بکرێت بافڵ تاڵەبانی ڕابگیرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "چەندین کادری یەکێتی بەتۆمەتی سیاسی و بەتۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە لە زیندانەکانی پارتین و ئەو کەیس بۆ کادر و بەرپرسانی یەکێتی دروست دەکرێت."