گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێکی یەکێتی باس ’’لەو زانیارییە ئەمنییانە دەکات کە لای ئەژی ئەمین هەن’’

2022.11.10 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی باس ’’لەو زانیارییە ئەمنییانە دەکات کە لای ئەژی ئەمین هەن’’

 

ناس کورد- 

 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، چوونی ئەژی ئەمین بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی بابەتێکی ئەوەندە گەورەنییە، دەشڵێت، "خۆ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم هێندە زانیاریی گەورە و گرنگیان لانییە و چەکی ئەتۆمییان نیە تا بە چوونی بەرپرسێکی ئەمنی یەکێتی بۆ ناو پارتی خەڵک بەوشێوەیە بترسێنرێت."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 10-11-2022) ڕایگەیاند، "بابەتی چوونی ئەژی ئەمین، سەرۆکی دەزگای زانیاریی یەکێتی بۆ ناو پارتی زۆر گەورە کراوە و هێندە گەورە نییە." 

 

وتیشی، "دەزگای ئەمنیی هەرێمی کوردستان چ نهێنییەکی هەیە تاوەکو هێندە بابەتەکە بە گرنگ سەیر بکرێت، هەموو نهێنی و زانیارییەک کە هەیانبێت ئەوەیە کە فڵان کەس چیکرد و فڵان کەس چی وت، خۆ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم سی ئای ئەی نین، وازهێنانی بەرپرسێکی هێندە گرنگ بێت." 

 

عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرپرسی گەورەتر هەبووە چووەتە ناو پارتی بۆ پلە و پۆست، خۆ دەزگای ئەمنیی هەرێم چەکی ئەتۆمی نییە تا ئەوەندە گەورە بکرێت و بە چوونی بەرپرسێکی ئەمنی یەکێتی بۆ ناو پارتی خەڵک بەوشێوەیە بترسێنرێت."