ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کۆبووەوە و "ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-11- 2022، مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی چاوی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی، لەو دیدارەدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی و هاوکاریی سەرۆکایەتی و سەرجەم بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بەتایبەت سنوری سلێمانی لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا ئاماژەیان بە پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.