ناس کورد-
نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی قسەکانی نوێنەرەکەی ناوبراو لە ئێران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ نوێنەرێکی نییە بۆ دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی عەلی سیستانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (پێنجشەممە 10-11-2022) ڕایگەیاند، " عەلی سیستانی، تا ئەو کاتەی لە ژیاندایە، هیچ نوێنەرێکی نییە بۆ دەربڕینی هەڵوێستە سیاسییەکانی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " "هەڵوێستە سیاسییەکانی سیستانی، تەنها لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆیەوە دەتوانرێت بزانرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە 9-10-2022، میدیاکانی ئێران وتەیەکیان لە زاری جەواد شەهرستانی، زاوا و نوێنەری عەلی سیستانی لە ئێران بڵاوکردەوە کە تیایدا سەرکۆنەی ناڕەزاییەکانی ئێرانی کردبوو و ڕایگەیاندبوو، " ئاژاوەکانی ئێران خەڵک نین، بەڵکو کەسانێکن کە لەلایەن دوژمنانەو ئاڕاستەکراون."