گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دۆلار بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى تۆمارکرد

2022.11.10 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان نزیکبووەوە لە 148 هەزار دینار، دواى ئەوەى بانکى ناوەندى جەختیکردەوە لەسەر دەستکارینەکردنى نرخەکەى بەرانبەر دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى 100 دۆلار لەبازاڕەکانى هەرێم کەمێک لەمەوبەر بۆ 147 هەزار و 900 دینار هەڵکشا، لەکاتێکدا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە 147 هەزار و 300 دینار بوو.

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێشتر جەختیکردەوە، بە هیچ جۆرێک دەستکاریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناکەن و ئەو نرخەی ئێستا هەیە، تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت.   

  

مستەفا غالب موخیف لە کۆنفرانسی IBBC بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و وەبەرهێنان لەنێوان بەریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى هیچ بڕیارێکتان داوە لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار؟ وتی، "دەستکاریی نرخەکەی ناکەین."، ئەوەش بەپێی کەناڵى"رووداو".  

  

لەبارەی ئەوەی تاوەکو کەی ئەم نرخەی ئێستا بە جێگیری دەمێنێتەوە؟ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت"، بیریان لێنەکردووەتەوە کە دەستکاریی بەهای دینار و دۆلار بکەنەوە.   

  

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختیکردەوە، لێدوانی سیاسی، بەرپرسان "کاریگەریی نابێت" لەسەر بڕیارەکانی بانکی ناوەندی.