ناس کورد-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێم ڕایدەگەیەنێت كاركردن بۆ چارەسەركردنی زەوییە كارتەكانی سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە و بەمزووانە زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە تاپۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ساسان عەونی وتی "ئێستا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری باغمرە شهاب و گەڕەكی ژین و بێریات و عەزە و گردجووتیار و كەسنەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و پێویستە خاوەن زەوییەكان لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن"، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى حکومەتى هەرێم.
وتیشى "ئەو 13 هەزار كارتە كەتوونەتە باغمرە شهاب لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7528 كارت، گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3596 كارت، بێریات و عەزە 1288 كارت، گردجووتیار لە بەشی كورانی نوێ 638 كارت، بەشێك لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش 239 كارتە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت".