گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم: لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەى بودجە ئامادە دەکرێت

2022.11.10 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەى بودجە ئامادە دەکرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، وەزارەتى دارایی راسپێردراوە لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەى بودجە ئامادە بکات تا رەوانەى پەرلەمانى بکەن بەمەبەستى پەسەندکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجە وەستاوەتە سەر ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، وەزارەتى دارایی راسپێدراوە بەزوترین کات ئامادەى بکات".

 

وتیشى "تائێستاش بەرەوام مانگانە کورتهێنانمان هەیە بەهۆى ئەوەى بەغدا پابەندى ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە نەبووە، گرفتیش هەیە لە داهاتى ناوخۆیی هەرێم".

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم باسى لەوەشکرد، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون لەماوەى شەش مانگ یاساى نەوت و گاز، یاساى دادگاى فیدراڵى و ئەنجومەنى باڵاى فیدراڵى ئامادە بکرێن، شاندى هەرێمیش بۆ دۆزینەوەى میکانزیمى جێبەجێکردنیان دەچێتە بەغدا.

 

لەبارەى نیگەرانییەکانى قوباد تاڵەبانى و بەشدارنەبوونى لە کۆبوونەوەى حکومەت، جوتیار عادل وتى "تێوەگلانى حکومەت لە ململانێی حزبى کارێکى خراپە، ئێمە ئەرکمانە ئاسایش و ئەمن بۆ هاوڵاتییان دابین بکەین، ئەم بابەتە بەم شێوەیە ئاڕاستەکراوە شێواندنى راستییەکانە و دەبێت لایەنەکان پشتیوانى حکومەت بکەن".