گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نرخى زێڕ و دۆلار جوڵەیەکى ’’دەگمەنیان’’ کرد

2022.11.10 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى زێڕ و دۆلار جوڵەیەکى ’’دەگمەنیان’’ کرد

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانى جیهان کەمێک لەمەوبەر پێکەوە کەوتن، لەرووداوێکدا کە بەدەگمەن بازاڕەکانى جیهان بەخۆوە دەیبینێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "investing" تایبەت بە بازاڕە دارایەکان، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى کانزای زەرد بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و بۆ ئاستەکانی خوار 1711 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

هەروەها پێوەرەکانی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی مەیلی دەنگدەرانی ئەمریکا بەرەو سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەیدا.

 

پێوەرەکانی دۆلار لەئێستادا نزیکەی ئاستی 110 هەزار و 335 خاڵە، کە بە ڕێژەی 0.15% دابەزیوە لە بەرامبەر دراوە سەرەکییەکان، بەڵام لە نزیک نزمترین ئاستی  لە مانگێکدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەپێی پێگەکە، دابەزینى هاوشانى زێڕ و دۆلار پێکەوە دیمەنێکى دەگمەنە کە بازاڕەکانى جیهان بەخۆوە دەیبینن.