گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بانکى ناوەندى مشتومڕى ’’دەستکاریکردنى’’ نرخى دۆلارى یەکلاکردەوە

2022.11.10 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى مشتومڕى ’’دەستکاریکردنى’’ نرخى دۆلارى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک دەستکاریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناکەن و ئەو نرخەی ئێستا هەیە، تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا غالب موخیف لە کۆنفرانسی IBBC بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و وەبەرهێنان لەنێوان بەریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى هیچ بڕیارێکتان داوە لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار؟ وتی، "دەستکاریی نرخەکەی ناکەین."، ئەوەش بەپێی کەناڵى"رووداو".

 

لەبارەی ئەوەی تاوەکو کەی ئەم نرخەی ئێستا بە جێگیری دەمێنێتەوە؟ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت"، بیریان لێنەکردووەتەوە کە دەستکاریی بەهای دینار و دۆلار بکەنەوە. 

  

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختیکردەوە، لێدوانی سیاسی، بەرپرسان "کاریگەریی نابێت" لەسەر بڕیارەکانی بانکی ناوەندی.