ناس کورد-
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەوە و نرخى نەوت و دۆلاریش داکشان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکانی بۆرسەی نیۆیۆرک، نرخی گرێبەستە دواخراوەکانى نەوت بۆ مانگی کانوونی دووەم بە 85 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەڕێژەی 0.06% دابەزیوە.
هەروەها پێوەرەکانی دۆلار کە ئەدای دراوی ئەمریکی دەپێوێت بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی دیکە، بە ڕێژەی 0.28% دابەزی.
بەپێچەوانەى نەوت و دۆلارەوە، نرخی گرێبەستە دواخراوەکانى زێڕ بۆ مانگی کانوونی دووەم بە 1712.50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەکراوە و بەڕێژەی 0.07% بەرزبووەتەوە.