گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 کۆچبەر لە ’’ئۆپراسیۆنێکى سەختدا’’ رزگارکران

2022.11.09 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
10 کۆچبەر لە ’’ئۆپراسیۆنێکى سەختدا’’ رزگارکران

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ڕزگارکردنی 10 کۆچبەریان ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی "سەختدا"، لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا ترسیان لە زیادبوونی هەوڵی پەڕینەوەى کۆچبەران هەیە، لەگەڵ بە بەردەوامی شەڕی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی سێشەممە، پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا 10 کەسیان ڕزگارکرد کە لە ناوچەیەکى سەختى ناو دارستانەکانی هاوسنور لەگەڵ بیلاڕوسیا گیریان خواردبوو.

 

پاسەوانانی سنوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، "پاسەوانانی سنوور، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی زۆر سەختدا 10 کەسی بیانییان ڕزگارکردووە کە خەڵکی سریلانکا و پاکستان و هیندستانن".

 

بەزاندنی ئەم سنوورە مەترسی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و چەندین ڕووداوی لێکەوتووەتەوە، دواترینیان نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بوو، کاتێک پاسەوانانی سنوورەکان تەرمی پیاوێکی ئەفریقییان لە ڕووبارێکی سنووریدا دۆزیەوە، کە پێدەچێت لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ پۆڵەندا خنکابێت .

 

بەپێی ئامارەکانی پزیشکانی بێ سنوور، لە ساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ٢١ کەس لەکاتى هەوڵی بەزاندنی سنوور لە بیلاڕوسیاوە بۆ پۆڵەندا گیانیان لەدەستداوە.