گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لیژنەى نەزاهە: دادگاى هەرێم و بارزانى تۆمەتبارى دزینى 650 ملیار دینار رادەست بکەن

2022.11.09 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى نەزاهە: دادگاى هەرێم و بارزانى تۆمەتبارى دزینى 650 ملیار دینار رادەست بکەن

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراق داوا لە دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمى کوردستان و مەسعود بارزانى دەکات داواکراوێک رادەستى بەغدا بکەن کە تۆمەتبارە بە "دزینى" 650 ملیار دینار لە پارەى باج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عالیە نوسەیف (9-11-2022) لە تویتێکدا داواى رادەستکردنى داواکراو "حسێن کاوە" ى کردووە لە دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمى کوردستان و مەسعود بارزانى، کە بەوتەى ئەو تۆمەتبارە بە "دزینى" 650 ملیار دینار لە پارەى باج.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هاریکارى لەگەڵ دەستەى نەزاهە لەو بارەیەوە ئەرکێکى ئەخلاقى و یاساییە.

 

بەپێی سەرچاوەکان، لە دۆسیەى بردنى دوو ملیار و نیو دۆلارى داهاتى باجی عێراقدا، کۆمپانیایەکی ساختە بەناوی گەنجێکی کوردەوە کە تەمەنی 21 ساڵە بڕی 624 ملیار دیناری ڕاکێشاوە، لەکاتێکدا سەرمایەى کۆمپانیاکە ملیۆنێک دینار بووە.

 

Image