ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندى عێراق پێی راگەیاندوون کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەى هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سوودمەند بن لە دەستپێشخەرییەکانیان و چەندین جۆر سلفە و قەرز وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبوار ئەورەحمان (9-11-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها قەرزی کشتوکاڵی و قەرز بۆ پرۆژەی بچووک و گەورە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن چەند جۆرێک سلفە لە بانکی مەرکەزی عێراق وەربگرن و ئێستا لە کوردستان بەردەستە
دوای بەدواداچوون و سەردانمان بۆ بانکی مەرکەزی عێراق، بانکەکە پێی راگەیاندین کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوتای هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سوودمەند بن لە دەستپێشخەریەکەی ئەوان و چەندین جۆر سلفە و قەرز وەربگرن.
لە نوێترین ئەو سلفانەش، پێدانی سلفەیەکە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەن و سەختەکان کە بڕەکەی ١٥ ملیۆن دینارە.
تایبەتمەندی سلفەی نەخۆشی ئەوەیە کە رێژەی سوودەکەی نابێت زیاتر بێت لە بڕی ٢.٩٪ و لەماوەی پێنج ساڵیشدا دەدرێتەوە.
هەر بەپێی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراقی، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها قەرزی کشتوکاڵی و قەرز بۆ پرۆژەی بچووک و گەورە.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی لقی ئەو بانکانە بکەن کە لەشارەکانیاندا هەن و داوای ئەو سلفەو قەرزانە بکەن کە بانکی مەرکەزی لە دەستپێشخەریەکەیدا دابینی دەکات.
دیارترین لقی ئەو بانکانەی کە سلفە و قەرزەکان دەدەن و لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) لقیان هەیە بریتین لە بانکەکانی:
المصرف الإسلامي العراقي
مصرف التعاون الإسلامي للأستثمار
مصرف RT الاقليم التجاري
المصرف الاهلي العراقي
مصرف كردستان الدولي
مصرف الشمال
مصرف المنصور
مصرف الموصل للتنمية
مصرف بغداد
مصرف جيهان
المصرف المتحد للاستثمار
مصرف الاشور الدولي
مصرف اربيل
مصرف الشرق الاوسط
مصرف ايلاف الاسلامي
مصرف الاستثمار العراقي
مصرف التنمية الدولية
المصرف العراقي للتجارة
البنك الاهلي العراقي
مصرف بيروت
مصرف الثقة الدولي الاسلامي