گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بەرپرسێکی یەکێتی هۆشداری بە پارتی دەدات: تاكڕەوی لە حكومڕانیدا قبوڵناکەین

2022.11.09 - 12:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی هۆشداری بە پارتی دەدات: تاكڕەوی لە حكومڕانیدا قبوڵناکەین

ناس کورد-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەکێتی هۆشداری دەداتە پارتی و دەڵێت، ئێستا كاتی خۆیەتی ئەو پەیامە بە هەموو لایەك بگەیەنن كە چیتر یەكێتی بڕیاردانی تاكڕەوی لە حكومڕانیدا قبوڵناكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (9ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاند، "ناكۆكییەكانمان لەگەڵ پارتی ناكۆكی حزبی نین و ناكۆكی دوو بیركردنەوەی جیاوازە."

 

گوتیشی، "ئەوكاتە تێپەڕیوە كە یەكێتی و پارتی ناكۆكییەكانیان بە ناكۆكی ناخۆشی تێپەڕێنن، رابردوو شاهیدە كە یەكێتی لە زۆر لە قۆناغەكاندا قوربانی داوە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی گەلەكەماندا لە مافەكانی خۆی خۆشبووە".

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی باسی لەوەشکرد کە "پێدەچێت ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیەی رابردووی یەكێتی بەشێوازێكی دیكە خوێندنەوەی بۆ كرابێت و وا هەستكرابێت كە یەكێتی لاوازە بۆیە ئێستا كاتی خۆیەتی ئەو پەیامە بە هەموو لایەك بگەیەنێت كە چیتر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاردانی تاكڕەوی لەحكومڕانیدا قبوڵناكات".

 

"دەركەوت سیاسەتی یەكێتی لە بەغداش سیاسەتێكی دروست بوو، چونكە یەكێتی لە بەغداش ستۆپی بە هەندێك بیركردنەوە كرد كە دەیانویست بێگوێدانە لایەنەكانی دیكە دەستوور لە بەرژەوەنی خۆیان هەموار بكەنەوە، بەهەمان شێوە لە كوردستانیش ستۆپ بە بڕیاری تاكڕەوی دەكەین" ستران عەبدوڵا وایوت.