ناس كورد-
به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی كۆمپانیای دانه غاز، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانیهه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی تشرینی دووه‌می 2022، كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی راپۆرتی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی له‌باره‌ی رێژه‌یقازانج و داهاتی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه نه‌وتییانه بڵاوكرده‌وه كه كۆمپانیاكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیرۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌یدا، دانه غاز ئاماژه به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ،له‌سه‌ره‌تاینۆ مانگی ئه‌مسال، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژانه34 هه‌زار و 300 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێندراون. ئه‌مه له كاتێكدایه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی دانه غاز، ساڵی رابردوو رۆژانه 34 هه‌زاربه‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێندراون.
هه‌ر به به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، قازانجی پاکی کۆمپانیاکە بۆ 161 ملیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و كۆیگشتی داهاته‌كانی كۆمپانیاكه‌ش بۆ 24% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 415 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای دانه‌غاز، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی 2005 دامه‌زراوه و له هه‌ر یه‌كله وڵاتانی ئیمارات، میسر و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات.