گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت

نرخی نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەك شكا

2022.11.09 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەك شكا

ناس كورد-

نرخی نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی چاوەڕوانییەکانی سەختی خواستی چین وبەرزبوونەوەی نەوتی کۆگا نەوتییەكانی ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 46 سەنت دابەزی و گەیشتە 88 دۆلار و 45 سەنت، دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژیڕابردوودا بە ڕێژەی 4% دابەزی، هەروەها نەوتی خاوی برێنتیش 35 سەنت دابەزی و گەیشتە 95 دۆلار و 01 سەنت.

  

 

جارێكی تر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین گوشارەكانی بۆسەر ئابوری توندكردووەتەوە.

  

 

لەلایەکی دیکەوە پەیمانگای نەوتی ئەمریکی ڕاپۆرتی ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە هەفتەی ڕابردوودا 5 ملیۆن و 610 هەزار بەرمیل نەوت لەعەمبارەكانی ئەمریكا زیادی کردووە، بەگوێرەی ئەو کەسانەی ئاشنان بەو ژمارانە، بەهەمان شێوە بەرزبوونەوەی پشکی بەنزینیشدەردەخات.

 

نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا سەرلەنوێ بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت وهاوپەیمانەکانی ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت، بەڵام سنووردارکردنی توندی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕۆیشتنی نەوتی ڕووسیالە مانگی داهاتوودا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە ڕەنگە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زیاد بکات.