ناس کورد-
ئەندامێکى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان بردنەوەى دۆسیەیەکى لە دادگا راگەیاند کە پەیوەندیدارە بە پرسی ساختەکاریی لە هەڵبژاردنى ساڵى 2018.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بێستون فایەق (8-11-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "لە سەر ھەوڵی رێگری و باسکردنی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018، ئەمڕۆ ئامادەی دانیشتنێکی تری دادگا بووین و دۆسێکەمان بردەوە".
دەشڵێت "بەشداری دامەزراوە و کارەکتەرە پلە جیاوازو رەسمیەکانی حکومەت لە ساختەکاری ھەڵبژاردنەکاندا پێویستی بە بەڵگەو بە سەلماندن نییە، ھەموولا لە بونی ساختەکاری رێکخراو دڵنیا و بێگومانن و کەسیش بڕوای بە ھەڵبژاردن و دەرئەنجامەکانی نییە".
ساڵى 2018 بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی/٢ کە لە گەرمیانە سکاڵاى لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمارکرد، دواى ئەوەى گومانى خۆى لە هەوڵى ساختەکاریی لە هەڵبژاردن نیشاندابوو، لەرێگەى بەکارهێنانى ناسنامەى ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەوە.